دەنگێکی بەرز لە زاخۆ بیسترا
964+
ژوورى هه‌واڵ
زیاد لە چەند کەسێک هەواڵیان بۆ 964 نارد کە له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ئیبراهیم خه‌لیل لە زاخۆ، دەنگێکی بەرز بیستراوە، لە پاش تەقینەوەکەش ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پیکاب بینراوە کە ئاگری لێ بەرز دەبێتەوە.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان ڤیدیۆیەکی تۆمار کردووە و بۆ 964ی ناردووە، لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە گڕی لێ بەرزدەبێتەوە، بێ ئەوەی بە روونی بزانرێت هۆکارەکەی چییە.
شایەتحاڵێک وتی “گوێمان لە دەنگێکی بەرز بوو، شوێنی سوتانی ئۆتۆمبێلەکەش له‌به‌رده‌مى بیناى كۆمه‌ڵگه‌ى بازرگانى زاخۆ بووه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ئیبراهیم خه‌لیل”.
964 پەیامنێرەکەی ناردە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان هیچی دەست نەکەوت و گەڕایەوە.
ئەم پێشنیوەڕۆیە لە کۆیەش دەنگی تەقینەوە بیسترا، دواتر دەرکەوت درۆنێک بووە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج، بەڵام 964 دڵنیا نییە ئەم دوو رووداوە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا.