کوژراو و بریندار هەیە

ئۆتۆمبێلێک لە کۆیە کراوەتە ئامانج

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لە نزیکی سەیرانگای چنارۆک ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج کە دوو ژن منداڵێک و پیاوێکی تێیدا بووە، ئاسایشی کۆیە دەڵێت، درۆن ئەو ئۆتۆمبێڵەی بە ئامانج گرتووە.

هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە بۆ 964 وتی، لەناو ئۆتۆمبێلەکە پیاوێک و دوو ژن و منداڵێک بوون، پیاوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنێک بریندارە و دووانی دیکەیان سەلامەتن، بەڵام هێشتا ناسنامەی ئەو کەسانە دیار نین.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی کۆیە بۆ 964 دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێڵەی کراوەتە ئامانج لە رانیەوە ویستویەتی بچێتە مەخمور، بەڵام لەلایەن درۆنی تورکیاوە کراوەتە ئامانج، شۆفێرەکە گیانیلدەستداوە”.

کەمپی مەخمور بۆردوومان کرا

کەمپی مەخمور بۆردوومان کرا