موچە چی لێهات؟
” هەر پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 بکرێت رادەگیرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی زەوییەکانی مادەی 140 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، ئەو پرۆژانەی لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 لە کەرکوک جێبەجێکرابوون، پێشتر سەرجەمیان راگیرابوون، دەمانەوێت ئەو بڕیارە گشتاندنی بۆ بکەین بۆ سەرجەم ناوچەکانی سنووری مادەی 140، تا کێشەکان چارەسەر دەکرێن.”
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جوتیارانی گوندی تۆپزاوا رێگه‌یان گرت و ئاگریان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سوپای عێراق بگرن بچنه ناو گونده‌كه‌یانه‌وه، كه سوپاكه له‌وه‌ته‌ی مانگی حوزەیرانی رابردووه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێكی زۆری زه‌وییه‌كانی گونده‌كه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ربگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یەکەی نیشتەجێبوون و بنكه‌ی سەربازیی تایبەت بە سەربازانی سوپای عێراق لەوێدا دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ی پێشتر رووپێویان بۆ زه‌وییه‌كان كردووه و پێیان وایه زه‌وییه‌كان موڵكی وه‌زاره‌تی به‌رگریین.
سوپای عێراق بە دیوار و راگرەوە چووەتە تۆپزاوا
له به‌رامبه‌ردا جوتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوا تا ئێستا چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی سوپاكه بوونه‌ته‌وه و مانگرتنیشیان كردووه، چونكه زه‌وییه‌كان به هی خۆیان ده‌زانن.
هاوكات ئه‌مڕۆ ئەو هێزەی چەند رۆژە دەیانویست دیواری کۆنکریتی لە چواردەوەری سەربازگەی تۆپزاوا دابنێن، سەرەڕای رێگری خەڵکەکە، بەڵام دیوارەکانیان دانا.
سەربازگەی تۆپزاوا دەکەوێتە ناو گوندی تۆپزاوا و سەر بە ناحیەی یایچیە، تەواوی دانیشتووانەكەی كوردن و دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای كەركوك بە دووریی 11 كیلۆمەتر، رووبەری سەربازگەکە 30 دۆنمە.
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرای كرد، 100 واژۆ کۆکراوه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی پرسی موچەی خەڵک لە خەرجی راسته‌قینه جیا بکرێتەوە و بخرێتە سەر بودجەی سەروەری له یاسای بودجه‌ی عێراقدا، “به هه‌ر شێوازێك بێت ده‌بێت بابه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان چاره‌سه‌ر ببێت”.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌غدا ته‌نیا 700 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ناردووه، بۆیه ئێستا كه ناوه‌ڕاستی مانگی 10یه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 7یان وه‌رگرتووه.