ئاڵای وڵاتانی گرووپی برێکس. فۆتۆ: رۆیتەرز
برێکس گرووپ
عێراق ده‌یه‌وێت بچێته به‌ره‌ی رووسیا و چین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به گرووپی برێكس بكات له پێناو پێشكه‌وتنی ئابووری، كه وڵاتانی وه‌ك رووسیا و چین له‌خۆده‌گرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح به ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی راگه‌یاندووه، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به گرووپی برێكسه‌وه بكات، ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنی ئابووری.
برێكس، گرووپێکی ئابووری نێودەوڵەتییە لە نێوان حکومەتەکانی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئه‌فریقای باشوور لە ساڵی 2001 لەلایەن ئابووریناسێک بە ناوی”گۆڵدمان ساکس جیم ئۆنیڵ”ـه‌وه دروستكراوه و پێشبینیی دەکرێت تا ساڵی 2050 كۆنتڕۆڵی ئابووریی جیهان بكه‌ن.
بایدن بۆ سوودانی: پابەندین بە پاڵپشتی ئابووری عێراق
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر ئه‌نجامدانی چەند هەنگاوێک کردەوە بۆ په‌یوه‌ستبوونی عێراق به گرووپه‌كه.
ئه‌و ده‌ڵێت، بنەمایەکی بابەتی هەیە کە پەیوەندی بە ئابووری عێراقەوە هەیە لەگەڵ بازاڕەکانی خودی گرووپی برێکس، بەو پێیەی ره‌نگدانەوەی حسابی ئێستای باڵانسی پارەی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ئەو گرووپە ئابوورییە، کە بەهێزترین بازاڕە تازەپێگەیشتوەکانی جیهان لەخۆدەگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وابەستەیی راستەوخۆ بە گرووپی وڵاتانی بریکس لەسەر رێژەیەکی گرنگی هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەیە، کە %55 کەمتر نییە، بە تایبەتی بۆ وڵاتانی هیندستان و چین.
“نزیکەی 70% هاوردەی عێراق لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتانی برێکسە، ئەمەش بەو مانایەیە، کە هاوبەشی بازرگانی و بەرژەوەندییە ئابوورییە بەهێزەکانی عێراق بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پاڵ بە هاوکاریی ئابووریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانی وڵاتەکەمان دەنێت، بە تایبەتی لە پرسی فراوانبون لە بوارەکانی وەبەرهێنان”، محه‌مه‌د ساڵح وا ده‌ڵێت.
ئاشکراشی کرد، گرووپی برێکس ئێستا نزیکەی %27ی رووبەری جیهان پێکدێنێت و لە %43ی دانیشتوانی جیهانیشی گرتووه‌ته‌وه، بەو پێیەی بەرازیل و رووسیا و هیندستان و چین لە 10 وڵاتی گەورەن لە جیهاندا لە رووی ژمارەی دانیشتوان و رووبەر و بەرهەمی ناوخۆیی گشتی، لە کاتێکدا هەر پێنج وڵاتی گرووپی “برێکس” ئەندامی گرووپی 20، کە ئەمریکا و وڵاتانی دیكه‌ی G7 لەخۆدەگرێت.
پێشتر محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ چوونه ناو گرووپی برێکس راگه‌یاند، ئەگەر بانگهێشتنامەیەکیان لە وڵاتانی دامەزرێنەرەوە پێ بگات.