پەیوەندی بەو پارانە هەیە کە براونەتە دەرەوەی عێراق

عێراق بەدەیان دۆسیەی گەندەڵی بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەنێرێت

964+

فەهمی نەبی

وەزیری دادی عێراق رایگەیاندووە، 23 دۆسیەی گەندەڵی هەن بەرزدەکرێنەوە بۆ دادگای نێودەوڵەتی، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە لە عێراقەوە بردراون.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ئەم قسانەی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی کردووە.

حکومەتی عێراق لەماوەی رابردوو رایگەیاندبوو، لەرێگەی ئەو وڵاتانەی وەبەرهێنانیان لە عێراق هەیە، هەوڵی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەدات کە دەخەمڵێندرێن بە سەدان ملیار دۆلار.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2022، بانکی رافیدەین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری لەلایەن چەند کەسێکەوە راگەیاند، کە دواتر ناونرا دزی سەدە، لەو کاتەوە عێراق بەچەند کاروانێک بەشێک لەو پارەیەی گەڕاندووەتەوە و چەند کەسێکی دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە لە بەغدا کۆبونەوەی وەزیرانی دادی وڵاتانی عەرەبی بەئامادەبوونی نوێنەری 21 وڵاتی عەرەبی بەڕیوەبچێت.

بەوتەی وەزیری دادی عێراق ئەو بابەتانەی عێراق لەو کۆبوونەوەیە باسی بکات، دۆسیەی پارە دزراوەکانیەتی، کە پێشوتر حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو بەشی هەرە زۆری پارە دزراوەکانی عێراق لە تورکیا، ئوردن و لوبنان بن.

محمەد شیاع سودانی: 80 ملیۆن دۆلاری پارە دزراوەکەی عێراق ...

محمەد شیاع سودانی: 80 ملیۆن دۆلاری پارە دزراوەکەی عێراق گەڕایەوە

عێراق بەدەیان دۆسیەی گەندەڵی بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەن...

عێراق بەدەیان دۆسیەی گەندەڵی بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەنێرێت