لە کارگەیەک بووە

لە گوندێکی کەڵەک بەهۆی دەمەقاڵێوە گەنجێک کوژرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی ناحیەی کەڵەکی سنووری دهۆک، بەهۆی دەمەقاڵێوە گەنجێک لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆی درایە بەر چەقۆ و کوژرا.

رووداوەکە لە کارگەیەکی چەو و لم بووە و هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

عەقید عەلی گەرزە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەڵەک بۆ 964 وتی، “رووداوەکە لە گوندی تورکماس بووە، ئەوانەی شەڕیان کردووە خاڵ و خاڵۆزای یەکترن، یەکێکیان بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەوەی دیکە و کوشتویەتی”.

گوندی تورکماس سەر بە ناحیەی کەڵەکە و دەکەوێتە نزیک قەزای حەمدانییە.

ژنێک لە لایەن دوو زڕبرایەوە کوژرا

ژنێک لە لایەن دوو زڕبرایەوە کوژرا