لە پارێزگای کەرکوک بووە
دوو کەس لەسەر دابینکردنی پارە بۆ داعش دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا و دوو کەس بەتۆمەتی دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ چەکدارانی داعش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، “دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە توانای چەتەکانی داعش لەڕووی داراییەوە زۆر لاواز دەکات لە پارێزگای کەرکوک”.
هەر ئەمڕۆ، لە قەزای تکریتیش، دەزگای دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە و دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەک تەقەمەنیدا.
لە رێکەوتی 11.10.2023، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری هەوڵگرییان پێگەیشتووە لەبارەی شوێنی سێ چەکداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە قەزای خورماتوو، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ شوێنی مەبەست ئەنجامداوە و ئەو سێ چەکدارە دەستگیر کراون.
لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دوو رۆژەدا، لە کەرکوک، قەزاى خورماتوو و پارێزگاى دیالە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق 25 حەشارگە و دوو تونێلی داعشیان دۆزییەوە.