خێرخوازێک دروستیکردووە

سەنتەرێکی حەوانەوە بۆ خانەنشینانی کۆیە كرایه‌وه‌

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی حەوانەوە لە شاری کۆیە بۆ خانەنشینانی سنوورەکە دەکرێتەوە و قایمقامی قەزای کۆیەش دەڵێت، سەنتەرەکە خێرخوازێک دروستیکردووە.

تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ی وت، سەنتەرەکە یاریدەدەری پزیشکی و پاسەوانی تێدایە بۆ ئەگەری روودانی هه‌ر حاڵەتێكی له‌ناکاو.

دەشڵێت “سەنتەرەکە کافێیەکی هەیە و خزمەتگوزارییەکان لە سەرەتادا بێبەرامبەرن”.

به‌قسه‌ى قایمقامی كۆیه‌، ناسنامە بۆ ئەو خانەنشینانە دروستدەکرێت کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن و له‌ به‌رامبه‌ریشدا مانگانەیەکی کەمیان لێ وەردەگیرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەمساڵ هەر رۆژێک دوو ئاگرکەوتنەوە لە کۆیە هەبووە

ئەمساڵ هەر رۆژێک دوو ئاگرکەوتنەوە لە کۆیە هەبووە

شوێنەواری کۆیە پێویستی بە بوودجە و کارمەندە

شوێنەواری کۆیە پێویستی بە بوودجە و کارمەندە