"خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە"
لە شیلادزێ کەسێک بە مردوویی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەشیلادزێ کەسێک بەمردوویی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە و هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی سەرهەڵدانی سەنتەری ناحیەی شیلادزێ تەرمی گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە دۆزراوەتەوە و پۆلیس پێی زانییووە.
ئەو کەسەی تەرمی دۆزراوەتەوە خەڵکی رۆژ هەلاتی کوردستانە، ئەمەش بەگوێرەی زانیاری تەندروستی ئامێدی.
مەسعود بۆتی جێگری بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ی وت، “کە پۆلیس گەیشتووەتە ماڵی ئەو کەسە دەرکەوت مردووە و تەرمەکەیمان ناردووە بۆ پزیشکی دادی دهۆک”.
بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدی دەڵێت، هێشتا نازانرێت ئەو کەسە کوژراوە یان مردووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی