بۆمبێک تەقییەوە
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بووه‌ته مه‌لها
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەمپی هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڕدرا بۆ یانەیەکی شەوانە و سێ یاریزان ژنیان هێناوه‌ته ناو هوتێلی مانه‌وه‌ی تیپه‌كه، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا تۆمار بكه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك بۆمبێك له ناو میدیا ته‌قیوه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه، هه‌رسێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل “نه‌یمار، ڤینیسۆس جۆنیۆر و ریچارلیسۆن” سێ ژنیان هێناوه‌ته ناو هوتێلی نیشته‌جێبوونی تیپه‌كه، ئه‌مه‌ش پێش 24 کاتژمێر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤه‌نزوێللا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاریگه‌ی خۆی و لە ناو هاندەرانی بەرامبەر ڤەنزوێلا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوو.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە روونیکردەوە، سێ یاریزانه‌كه سێ ژنیان بردووه‌ته هۆتێلی نیشتەجێبوونی تیپه‌كه له شەوی پێنجشەممەی رابردوو، دواتر وێنە و ڤیدیۆیان گرتووه و له رێگه‌ی نامه‌ی واتسئه‌پدا دزەی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ست كه‌سانی دیكه.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراو هەبووە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە نەیمار لەگەڵ ژنێکدا بووە بە ناوی رێبێکا ریبیرۆ لە ژوورە تایبەتەکەی خۆیدا، ڤینیسیۆسیش لەگەڵ ژنێکی دیکەیە بە ناوی لێتیسیا سوجیرۆ، هه‌روه‌ها ریچارلیسۆن لەگەڵ ژنێکی دیکە بووە بە ناوی ریتا لۆپێز بووه و هه‌رسێكیان ئاهەنگێکی بچووکیان لەگەڵ ئەو سێ ژنە لە هۆتێلی نیشتەجێبووندا سازکردووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌بێت.