فەرماندەی هێزی کۆماندۆی نوخبە بوو

عەلی قازی فەرماندەی هێرشەکەی سەر ئیسرائیل کوژرا

964+
ژووری هەواڵ

ئیسرائیل دەڵێت، عەلی قازی کوشتووە، ئەو فەرماندەیەی رابەرایەتی هێرشەکەی شەممەی رابردووی سەر شارەکانی ئیسرائیلی کرد.

عەلی قازی کێیە؟

گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان بوو، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی نوخبە بووە کە سەر بە کەتائیبی عیزەدین قەسام و حەماسە.

ئەو گەنجە کە تا ئێستا وێنەی لە میدیاکاندا بڵاونەکراوەتەوە، لە ساڵی 2005 و لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی رفاندن و کوشتنی پیاوێکی ئیسرائیلی دەستگیر دەکرێت.

لە 2011 و لەسەر وەختی رێکەوتنی گیلعاد شاڵیت، ئەو سەربازە ئیسرائیلیەی لە بەرامبەر هەزار و 27 بەندکراوی فەڵەستینیدا ئازادکرا، عەلی قازیش یەکێک بووە لە ئازادکراوەکان.

ئیسرائیل ئەمڕۆ تازە بۆی ئاشکرابووە کە نەک عەلی قازی، بەڵکو بەشێکی زۆری ئەو فەرماندانەی بەشداری هێرشەکەی هەفتەی رابردوویان کردووە لەناو ئازادکراوەکانی ئەو ساڵەدا بوون.

سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوای حەوت رۆژ لە هێرشەکەی حەماس رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا توانیویانە عەلی قازی و چەند فەرماندەیەکی دیکەش بکوژن.

بەڵام ئەمە هێشتا لەلایەن حەماسەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

عیزەدین قەسام كێیه‌؟

عیزەدین قەسام كێیه‌؟