بەسەر یاریکردنەوە

10 کەس لە ئاکرێ لەسەر قومارکردن دەستگیر کران

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

لە قەزای ئاکرێ دەمێکە لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ هەڵمەتی نەهێشتنی یاری قومارکردنیان راگەیاندووە و تەنیا لە هەفتەی رابردوودا 10 کەس دەستگیرکراون.

عیماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سەنتەری قەزای ئاکرێ نزیکەی 10 کەس لە ناو کافتیریەکانی ئاکرێ بەهۆی قومارکردنەوە دەستبەسەر کراون .

وتیشی، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە لە ئاکرێ، هەر دوێنی توانیان لە کافتیریایەکی ناو سەنتەری ئاکرێ شەش کەس دەستبەسەر کراون، کە قوماریان دەکرد، هەروەها شەش رۆژ پێش ئێستا پۆلیسی ئاکرێ توانیان چوار کەسی دیکە لە کاتی یاریکردندا دەستبەسەر بکەن.

ئیستا ئەو کەسانە بە پێی بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی ئاکرێ، بە پێی بەندی (389) راگیراون و پەرەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌و كه‌سانه‌ى قومار به‌ دۆمبه‌ڵه‌ بكه‌ن ده‌ستگیر...

ئه‌و كه‌سانه‌ى قومار به‌ دۆمبه‌ڵه‌ بكه‌ن ده‌ستگیر ده‌كرێن