داوای بەردەوامی بایکۆت دەکەن

مامۆستایانی ناڕازی: پرسی موچەخۆرانی ھەرێم گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان و داوای بەردەوامیدان بە بایکۆت دەکات تا چارەسەرکردنی پرسی موچە.

نزیکەی 40 رۆژە لە زۆربەی قوتابخانە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەوامی قوتابخانەکان دەستیپێنەکردووەتەوە و مامۆستایان بایکۆتیان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 13.10.2023، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بەھۆی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانەوە، پرسی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم، گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان و ھەموو ناوەندە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانیش.

“لەئێستادا زۆر گرنگە مامۆستایان بۆ داکۆکیی لە بژێویی خۆیان و ماڵ ‌و منداڵیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆتی خۆرسکانەیان بدەن، تا ئەو کاتەی پرسی موچە چارەسەر دەبێت”، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی وا دەڵێت.

ئەو ئەنجومەنە دەشڵێت، تا ئەو کاتەی پرسی موچە چارەسەری ریشەیی بۆ دەکرێت، بە ئومێدەوە درێژە بە بایکۆت دەدەن و بەردەوام دەبن لە گەیاندنی دەنگی موچەخۆران بە سەرجەم ناوەند و دەزگا پەیوەندیدارەکان.

بەهۆی بایکۆتەوە 10 مامۆستای وانەبێژ لە کارەکانیان دوور...

بەهۆی بایکۆتەوە 10 مامۆستای وانەبێژ لە کارەکانیان دوورخرانەوە