ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردانی هەڵپەسارد

964+

پێشەوا محەمەد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاردانی هەڵپەسارد و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ ناردنی رێنمایی بۆیان.

دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە 24.9.2023 یاساى ژمارەى 2ـى ساڵى 2019ـى پەرلەمانى کوردستانى تایبەت بە بەردەوامبوونى کارى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەڵوەشاندەوە و بەوەش ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەوتنە بۆشایی یاساییەوە.

بەرزان حامید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هەموو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن و لیژنەکان و بڕیارەکان وەستێندراون.

وتیشی، “دەبێت حکومەتی هەرێم رێنمایی بە ئەنجومەنەکان بدات چی بکەن و رێکاریان بۆ دیاریی بکات و تا ئەوکاتەش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هیچ کۆبوونەوەیەکی نابێت”.

لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا دوو جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە، ساڵی 2005 و 2014.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سیستمی پریپەید گران بێت د...

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سیستمی پریپەید گران بێت دەیدەینە داواکاری گشتی