ماچ و مووچ کراوە
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڤیدیۆ وروژێنەرەکە توڕەیە
964+
ژووری هەواڵ
ژن و پیاوێک لە دۆخێکی وروژێنەردا پێکەوە ماچ و مووچ دەکەن و ڤیدیۆیەکی سێڵفیان گرتووە و بڵاویان کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریش چاک لەمە تووڕە بووە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵوێستێکی توڕەی لەسەر ڤیدیۆی ئەو ژن و پیاوە بڵاوکردووەتەوە و وا لێکیداوەتەوە کە بە جلی سەربازییەوە ”کاری نا ئەخلاقی” دەکەن.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و دەڵێت: ”لە ڤیدیۆکەمان کۆڵییەوە دەرکەوت ژنەکە لەو کەسانەیە کە لەیانەکانی شەوان کاردەکات و هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی بەرگرییەوە نییە، پیاوەکەش بە ساختە خۆی کردووە بە ئەفسەر و ئەفسەر نییە”.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە هەر لەبەر ئەوە پیاوهكه رادەستی پۆلیس کراوە بە تۆمەتی ”فێڵبازی و بڵاوکردنەوەی کاری نا ئەخلاقی”و داوای یاسای دژی ژنەکەش بەرزکردووەتەوە بە تۆمەتی ”زڕاندنی ناو و ناوبانگی ئەفسەرانی وەزارەت”.