ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ سۆران هه‌ڵگیرساوه‌

964+

ئاکام غەفور

ئاگرێك له‌ به‌نزیخانه‌یه‌كی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران هه‌ڵگیرساوه‌ و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

ئاگره‌كه‌ گه‌وره‌یه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌وێن، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و شوێنی ئاگره‌كه‌ش نزیك له‌ ماڵی هاوڵاتیانه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ به‌نزیخانه‌ی باوكی دیاری روویداوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌نزیخانه‌ گه‌وره‌كانی سۆران.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی  964، هه‌شت تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

هاوكات ئاگر له‌ ماڵه‌كانی نزیك به‌نزیخانه‌كه‌ نزیكه‌ و هه‌ندێك له‌ ماڵه‌كان له‌ ترسی ئاگره‌كه‌ چۆڵیان كردووه‌.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا