هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام دابین كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964 هێلیكۆپته‌رێكی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاى پیرمام دابین كراوه‌ و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تێستى فڕین و نیشتنه‌وه‌ به‌و هێلیكۆپته‌ره‌ كراوه‌.

د. كامه‌ران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمام بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابینكراوه‌.

وتیشی “هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ سه‌ربازییه‌ و تایبه‌ت نیه‌ به‌ ته‌ندروستییه‌وه‌، به‌ڵام بۆ حاڵه‌ته‌ به‌ په‌له ‌و له‌ناكاوه‌كان به‌كارى ده‌هێنین”.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌، رۆژانه‌ لانیكه‌م چوار حاڵه‌تى له‌ناكاو دێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و ده‌نێردرێن بۆ هه‌ولێر.

نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام MRI ـه‌كه‌ى له‌كاركه‌تووه‌ و ECO ...

نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام MRI ـه‌كه‌ى له‌كاركه‌تووه‌ و ECO كه‌شی هیلاك بووه‌

كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم له‌ پیرمام ده...

كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم له‌ پیرمام ده‌كرێت