رێنمایی بڵاوکرایەوە
خۆڵبارینێکی چڕە لە کەرکوک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ئێوارەوە خۆڵ بارینێکی چڕ سەنتەری شاری کەرکوکی گرتووەتەوە، بەرگری شارستانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت نەڕۆنە دەرەوە چونکە درێژە دەکێشێت.
حسێن عەلی بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوک بە 964 ی وت، شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە پارێزگای ئەنبارەوە هەڵکشاوە و کاتژمێرێک لەمەوبەر گەیشتووەتە کەرکوک.
قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوکیش لەمبارەوە رێنمایی هاوڵاتیانی کردوە و بە 964ی وت، پێویستە هاوڵاتیان هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی پیادە و ئۆتۆمبێلیش کەم بکەنەوە و لە ماڵێشەوە دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن.
هەروەها لە رێگای دەرەوەی شاریش لە کاتی لێخوڕیندا خێرایی کەم بکەنەوە، زیاتر پابەند بن بە رێساو رێنماییەکانی هاتوچۆوە، ئەگەر ناچاریش بوون لە ماڵ دەربچن ئەوا هەوڵبدەن زوو زوو دەم و چاو بشۆن و لوتیان بە ئاو پاک بکەنەوە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەد ئەمین