هەر مانگێک لە سلێمانی دوو کرێکار گیانیانلدەستداوە

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەرەبەیانی دوێنێ کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

رووداوەکە کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دوێنی دووشەممە بووە، بەڵام هیچ دەزگایەکی راگەیاندن لەو رووداوە ئاگادار نەبوونە و بڵاونەکراوەتەوە.

ئەو کرێکارەی کەوتووەتە خوارەوە خەڵکی شاری دێرەزووری سوریا بووە وەک پەنابەر چەند ساڵێکە لە سلێمانی ژیاوە.

چالاک رەئوف، بەرپرسی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بە 964ی راگەیاند، ئەو کرێکارە خێزاندارە و منداڵێکیشی هەیە، لەکاتی کارکردن کەوتووەتە خوارەوە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە”.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو کرێکارە چالاک رەئوف وتی، “ئێستا ئێمە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین، بەڵام بە ئەزموونی پێشوومان بۆمان دەرکەوتووە کە کەمتەرخەمیی لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی کرێکار لە پڕۆژەکاندا هۆکاری ئەو کەوتنەخوارەوەیەن”.

ئەمساڵ ئەوە 19-هەمین حاڵەتی مردن و کەوتنەخوارەوەی کرێکارە لەسەر پڕۆژەکان لەشاری سلێمانی، ئەو رێژەیە بەنزیکی بۆ هەر مانگێك دوو کرێکار گیانیانلدەستداوە.

ئەو پڕۆژەیەی رووداوەکە لێی روویداوە، ناوی پڕۆژەی کەڵینان تاوەرسە، لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانییە، نزیک هۆتێل تایتانیک.

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستد...

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا