44 ساڵه‌ پاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌

 شارەوانیی مەخمور به‌نداوه‌كه‌ى فراوان و پاكده‌كاته‌وه‌

964+

ئه‌حمه‌د شه‌مزین – مه‌خمور

شاره‌وانیی مه‌خمور، ده‌ستی به‌ پاككردنه‌وه‌ و فراوانكردنى به‌نداوى قه‌زاكه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت، بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی باران بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو، ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌نداوه‌كه‌ى مه‌خمور نییه‌، شاره‌وانى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، له‌ رێگه‌ى تیمه‌كانییه‌وه‌ هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ خاوێنکردنەوەى رێگا و دەرچە ئاوییەكان و مەزرا و مەنهۆلەكانیش ده‌ستپێكردووه‌.

زیرەك حەسەن، سه‌رۆكی شارەوانیی مەخمور بە 964ـى راگەیاند به‌نداوه‌كه‌ى مەخمور دوو مه‌تر فراوانتر ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئامێره‌كانی شۆڤڵ و حەفارە و قەلاب، به‌كارده‌هێنن.

وتیشی “بۆئه‌وه‌ى لافاوه‌كه‌ى رابردوو له‌ مه‌خمور دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، گشت قەنتەرە سندوقی و لوولەییەکانیش پاكده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌ مانگى نیسانى رابردووى ئه‌مساڵدا به‌هۆى بارانبارینێكی زۆره‌وه‌ له‌ به‌شێكی قه‌زاى مه‌خمور لافاو دروست بوو.

سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەوكات پلانیان هەبوو بۆ كاركردن و خاوێنكردنەوە، بەڵام نه‌كرا، ئێستاش كارەكان بەرەو قۆناغی كۆتایی دەڕوات و به‌نداوه‌كه‌ش فراوان ده‌كه‌ن.

به‌نداوه‌كه‌ى مەخمور له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1979 كه‌ له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌، خاوێن نەكراوەتەوە له‌ كاتى باران باریندا ته‌واوى ئاوڕێژییه‌كانى چیای قەرەچوغى دێته‌وه‌ سه‌ر.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مەخمور گەڕەکێکی نوێ دروستدەکات

مەخمور گەڕەکێکی نوێ دروستدەکات

فریاكەوتنی 24 كاتژمێری لە مەخمور كرایەوە

فریاكەوتنی 24 كاتژمێری لە مەخمور كرایەوە