گوڕەکەی چەند بووە؟

لە خانەقین بوومەلەرزەیەک روویدا

964+

فەهمی نەبی

دەزگای پێشبینی بوومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 لە خانەقینیداوە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:07ی ئەمڕۆ بووە و پەیامنێری 964 دەڵێت، دانیشتوانی خانەقین بەڕوونی هەستیان پێکردووە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی دەزگای بوومەلەرزەزانی عێراق، شوێنی بوومەلەرزەکە 17 کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بووە.

زانیاریانەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەوەیە، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە.

ئەم بوومەلەرزەیە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و دوو هەزار و 400 کەس بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستدا.

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ...

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان دوو هەزاری تێپەڕاند