هێشتا زیانەکان نازانرێت

دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور بیستراوە

964+

فەهمی نەبی

چەند خولەکێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی رۆستەم جودی لە مەخمور بیستراوە و هێشتا زیانەکان نازانرێت.

رزگار ئیسماعیل قایمقامی مەخمور بە 964ی وت، ئەو شوێنەی دەنگی تەقینەوەکەی لێبیستراوە بەشی پشتەوەی شارەوانی کەمپەکە بووە، پەیوەندیمان کردووە بە بنکەی پۆلیسی ناو کەمپ، بەڵام زیانەکان نازانرێت.

قایمقامی مەخمور دەڵێت، هێشتا نازانرێت بۆردومانی فڕۆکە یان درۆن بووە، بەڵام ئێستاش دەنگی فڕۆکە لەسەر ئاسمانی مەخمور دەبیسترێت.

964 لەگەڵ دانیشتوویەکی ناو کەمپی مەخمور قسەیکردووە و دەڵێت، موشەک تەنیا بەردەیواری مزگەوت کەوتووە و زیانی بە دیواری ماڵێک گەیاندووە کە هیچ کەسێکی لێ نەبووە.

هێزێکی عێراقی دووبارە گەڕاوەتەوە دەوروبەری کەمپی مەخم...

هێزێکی عێراقی دووبارە گەڕاوەتەوە دەوروبەری کەمپی مەخمور