"دەوترێت باری دەروونی تەواو نەبووە"

ژنێک کەوتە بیرێکی ئاوەوە و خنکا

964+

توانا نەقی

بەهۆی کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە ژنێک لە ناحیەی ئاشتی سەربە قەزای کۆیە گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە لە گوندی کانی بی سەربە ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە بووە و ژنێک کە تەمەنی 71 ساڵە کەوتووەتە بیرێکی ئاوەوە و گیانیلەدەستداوە.

هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ شەممە رووداوەکە روویداوە و ئەو ژنە بە تەمەنە کەوتووەتە ناو بیری ئاوی ماڵی خۆیانەوە.

وتیشی، دەوترێت ئەو ژنە باری دەروونی جێگیرنەبووە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.

لەکاتی هەڵکەندنی بیر گیانی لەدەستدا

لەکاتی هەڵکەندنی بیر گیانی لەدەستدا