رووداوەکانی هاتوچۆ کەمدەکاتەوە

قۆناغێکی رێگای ناوتاق – دەربەندیخان قیرتاوکرا

964+

توانا نەقی

قۆناغێکی دیکەی رێگای نێوان ناوتاق – دەربەندیخان – زەڕایەن قیرتاوکرا کە مەوداکەی سێ کیلۆمەتر و نیوە و کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و بەتایبەت بارهەڵگرەکان دەکات.

بە تەواوکردنی ئەو رێگایە دەبێتە رێگای بەدیل بۆ هاتوچۆکردنی تانکەر و بەرهەڵگرەکان و بە قسەی ئیدارەی دەربەندیخان کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، درێژی رێگاکە و تەواوی پرۆژەکە 22 کیلۆمەترە ئێستا قۆناغی یەکەمی دەستکرا بە قیرتاوکردنی کە سێ کیلۆمەتر و نیوە.

وتیشی، گوژمەی پرۆژەکە حەوت ملیار دینارە و دەبوو لە ماوەی ساڵێکدا تەواوبکرایە، بەڵام گرفتەکەیان ئەوەیە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجناکرێت، ئەوەشی دەیکەن لەسەر داواکاری ئەوانە.

“بە تەواوکردنی رێگای نێوان ناوتاق – دەربەندیخان و بۆ زەڕایەن 75%ـی رووداەکانی هاتوچۆ کەمدەکەن و چونکە رێگای سەرجەم بارهەڵگر و تانکەرەکان دەگوازرێنەوە سەر ئەو رێگایە”، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

رێگاکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە گوژمەی زیاد لە حەوت ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.

لە کاتی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، ئەو رێگایە زۆرجار بەکاردەهێنرێت وەک رێگای بەدیل بۆ بارهەڵگرەکان.

قایمقامیەتی دەربەندیخان خواردنگانەکان ئاگادار دەکاتە...

قایمقامیەتی دەربەندیخان خواردنگانەکان ئاگادار دەکاتەوە