یەکیان لە شارباژێڕ بوو

لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو بەتەمەنترین ژنی عێراق مردوون

964+

فەهمی نەبی

لەماوەی هەفتەیەکدا دووان لە بەتەمەنترین ژنی عێراق مردوون، یەکێکیان لە زیقار و ئەوەی دیکەیان لە شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.

عاسیمە عەلی یەکێک بوو لەو ژنانەی شارباژێڕ کە وەک بەتەمەنترین ژنی ناوچەکە دەناسرا، رۆژی دووشەممە 2.10.2023 لە تەمەنی 123 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی عاسیمە کەناوی قادرە بۆ 964 قسەیکرد وتی، “لەسەر ناسنامەکەی دایکم بەرامبەر رێککەوتی لەدایکبوون نوسراوە 1.7.1900″، برایەکی خاتوو عاسیمە هێشتا لە ژیاندایە و تەمەنی 119 ساڵە.

رەنگە ئەم ژنە کوردە بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی بووبێت

رەنگە ئەم ژنە کوردە بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی بووبێت

دوو رۆژ دوای مردنی عاسیمە رۆژی 4.10.2023 لە پارێزگای زیقار ژنێک بەناوی مەدلوە مەنهەل محەمەد لە تەمەنی 138 ساڵی گیانیلەدەستدا.

ئەو ژنە بەتەمەنە کە قەزای ئیسلاحیەی پارێزگای زیقار دەژیا، دەوترێت رەنگە بەتەمەنترین ژن بوبێت لەسەر ئاستی جیهان کە لە ژیاندابووە، مەدلوە لەسەر ناسنامەکەی نوسراوە لە دایکبووی ساڵی 1885 بەمجۆرە بێت سێ سەدەی بینیووە.

نافیع فەرحان بەڕێوەبەری تەندروستی ئیسلاحیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لەلایەن نەوەیەکی ئاگادارکراینەوە، دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت بەهۆی لەکارکەوتنی سییەکانی مردووە.

بەپێی تۆماری کتێبی گینس بێت، بەتەمەنترین ژنی جیهان کاین تانکای یابانی بوو لەساڵی 2018 لەتەمەنی 119 ساڵی مرد، بەمجۆرە بێت ژنەکەی قەزای ئیسلاحیە لەو ژنە بەتەمەنتر بووە کە ناوی لە کتێبی گینس بووە.

حاڵی حازر کتێبی گینس ژنێکی ئەمریکی-ئیسپانی کە تەمەنی 115 ساڵە بە بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی ناساندووە بەناوی ماریا برانیاس، برایەکی خاتوو عاسیمە ئێستا لە ژیاندایە و تەمەنی 119 ساڵە بەمجۆرە بێت، ئەو برایەی خاتوو عاسیمە لەو ژنە ئەمریکی-ئیسپانیە بەتەمەنترە و هێشتا لەژیاندایە.

ژنێکی ئێزیدی لەو کەسە بەتەمەنترە کە لە گینس تۆمار کراو...

ژنێکی ئێزیدی لەو کەسە بەتەمەنترە کە لە گینس تۆمار کراوە

بڕوانامەی مردنی مەدلوە مەنهەل محەمەد.

لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو بەتەمەنترین ژنی عێراق مردوون