سوێندیان خوارد دڵسۆز بن

ئیدارەی سۆران بووە خاوەنی چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سنووری هەردوو قەزای چۆمان و مێرگەسوور، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەست بەکار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 6.10.2023، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی نۆیەمدا، بەڕێوەبەرانی نوێی ناحیەکانی قەسرێ، گەڵاڵە، پیران و شێروان مەزن سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون.

“بەڕێوەبەرانی ناحیە لەبەردەم وەزیری ناوخۆ سوێندی یاساییان خوارد کە بەو پەڕی دڵسۆزی و دەستپاکی و لێهاتوویی و بێلایەنی خزمەتی کوردستان و هاوڵاتیانی سنوورەکەیان بکەن”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.

بەڕێوەبەرە نوێیەکان ئەمانەن:

محەمەد مەحمود سەلیم بۆ پۆستی ‎بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە

عەبدولڕەحمان رەسول ئەنوەر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی ‎قەسرێ

‎هەژار جەوهەر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی پیران

فەرەیدون فواد میرخان بپ پۆستی ‎بەڕێوەبەری ناحیەی شیروان مەزن

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، وەزیری ناوخۆ هانیدان کە نوێنەری دەستپاک و دڵسۆزی حکومەتی خۆیان بن و هەموو کارێک بکەن تا خزمەتی سنوورەکانیان خۆیان بکەن و رێز لە هاوڵاتیان بگرن”.

له‌ پێنج گوندى سیده‌كان خه‌ڵك ناوێرن منداڵه‌كانیان ...

له‌ پێنج گوندى سیده‌كان خه‌ڵك ناوێرن منداڵه‌كانیان بنێرنه‌ قوتابخانه‌