ساڵی پار خەڵک بەلەمیان بەکارهێناوە بۆ هاتوچۆکردن

شارەوانی دوزخورماتوو لەترسی لافاو دەستیکردووە بە ئامادەکاری

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای دوزخورماتوو چەند ساڵێکە لە وەرزی زستان لافاو دووبارە دەبێتەوە و زیان بە ماڵێکی زۆر دەگەیەنێت، ئەمساڵ شارەوانی قەزاکە بەر لە دەستپێکردنی باران بارین دەستیکردووە بە ئامادەکاری.

سەڵاح عەبدولقادر هاوڵاتییەکی دانیشتوی گەڕەکی کۆماری قەزاکەیە بە964ی وت، “ساڵی پار بەهۆی چڕی باران بارینەوە دروستبوونی لافاو لەگەڕەکەکەمان، بەشێک لەمەنهۆڵی شەقامەکان تەقین و هەرچی پیسی مەنهۆڵەکان هەبوو هاتە نێو ماڵەکانمان، بۆنێکی ناخۆشی دروستکردبوو، داوا دەکەین چارەسەری کێشەکانمان بۆ بکرێت و دووبارە نەبێتەوە”.

مەرعی رەشید بەڕێوبەری شارەوانی دوزخورماتوو بە 964ی وت، بەمەبەستی رێگرتن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی باران باریندا و ئەو زیانانەی کە لەساڵی پێشودا بەر دەیان ماڵی قەزاکە کەوت، نامانەوێت دووبارە بێتەوە، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان دووبارە نابێتەوە.

بەڕێوبەری شارەوانی دوزخورماتوو ئەوەش دەڵێت، “لە زستانی رابردوودا گەڕەکە نزمەکان زووتر بەر لافاو دەکەوتن، لەدوای چارەسەرکردنی مەنهۆڵە گیراوەکان دەستدەکەین بەچارەسەرکردنی ئەو شوێنانەش و بەزوویی چارەسەریان بۆ دەکەین”.

هەموو چێشتخانە و هۆڵەکانی دوزخورماتوو هەفتەیەک مۆڵەتی...

هەموو چێشتخانە و هۆڵەکانی دوزخورماتوو هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە

بەپێی زانیاریەکانی 964 ساڵانە لەهەریەک لە گەڕەکەکانی رزگاری و عەسکەری و تین و بەشێکی گەڕەکی کۆماری رووبەڕووی زیانەکانی لافاو دەبنەوە.

هاوڵاتی یەکێک لەو گەڕەکانە ڤیدیۆیەکی ساڵی پاری ناردووە بۆ 964 دەردەکەوێت، بەهۆی بەرزی ئاستی ئاو لە هەندێک گەڕەک، بەشێک لە ماڵەکان بەلەمیان بەکارهێناوە بۆ هاتوچۆکردن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی