لە هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە

کانی ماسێ زۆرترین بارانی لێباریوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی کانی ماسێ زۆرترین باران باریوە و لە هەولێریش رێژەکە کەمترین بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.10.2023، کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ناحیەی کانی ماسێ لە دهۆک، بڕی 25.2 ملم باران باریوە.

لە هەولێریش رێژەی باران بارین کەمترین بووە و تەنیا دڵۆپ دڵۆپ داباریوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم وا دەڵێت.

بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:

دهۆک 1.4 ملم

زاخۆ 2.9 ملم

بامەرنێ 17.8 ملم

بارزان 0.8 ملم

حاجى ئۆمەران 11 ملم

دوکان 3.2 ملم

هەڵشۆ 2.2 ملم

کانى ماسێ 25.2 ملم

مانگیش 12.6 ملم

خەبات  1.4 ملم

ئاکری 5.6 ملم

ئامێدی 18.4 ملم

سۆران 13.8 ملم

قەلادزی 0.8 ملم

باتوفە  12.8 ملم

رەواندوز 0.2 ملم

مێرگەسۆر 17 ملم

سیدەکان 14 ملم

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام 0.6 ملم

کەشەکە بەرەو باران و هەوری تەواو دەچێت

کەشەکە بەرەو باران و هەوری تەواو دەچێت