لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
لە چەند پارێزگایەک
“پڕوپاگهندهیان بۆ حیزبی بهعس دهكرد و دهستگیر كران”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 24 کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە بانگهشهكردن بۆ حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس دهكرد.
دهزگاكه له بەیاننامەیەکدا رایگهیاند، دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی دروستیان پێگەیشت سەبارەت بە بوونی چالاکیی بانگەشە بۆ حیزبی قەدەغەکراوی بەعس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە كرد.
چۆن بەعسییەکان هەموو شتێکیان گرتە دەست؟
روونیشیان كردهوه “هەڵمەتەکە لە پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد، هەروەها لە رێگەی هەوڵی هەواڵگری و هاوکاری هاوڵاتیان لە پێدانی زانیاری لهسهریان، مەفرەزەکان گەیشتنە 13 تۆمەتبار کە پەیوەندی و چالاکی بانگەشەیان بۆ حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس كردووە،هەڵمەتەکە له پارێزگاكانی ئەنبار، بەغدا، کەربەلا و نەینەوا ئهنجام دراوه، ههروهها مەفرەزەکان هەوڵە مەیدانییەکانیان چڕکردەوە بۆ ناسینەوەیان و دەستگیرکردنی 11 تۆمەتباری دیكه لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، دوای ئەوەی هەندێکیان لە ڤیدیۆ دەرکەوتوون كه پڕوپاگهندهیان بۆ رژێمی پێشوو كردووه و گۆرانیان له شوێنی گشتی لێداوه”.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ههروهها راگهیاندووه، “دەستگیرکردنەکان بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەر بە پێی بڕگە و مادەکانی یاسای قەدەغەکردنی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی ژمارە 32ی ساڵی 2016 ئەنجامدراون، کە تێیدا سەرجەم تۆمەتباران رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتهبەر”.