مامۆستایانی بەشی کوردی دوزخورماتوو بایکۆتی دەوامیان کرد و لەپێش پەروەردەی قەزاکە گردبونەوە. وێنە :964
"موچە مافێکی بنەڕەتییە"
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: بایكۆت بشكێنن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەنجومەنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده ده‌كات، بایكۆتی ده‌وامنه‌كردنی قوتابخانه‌كان بشكێنن، چونكه پێیان وایه ئه‌م كاره زیانی هه‌بووه.
ئەنجومەنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، “موچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانین، کە رووبەرووی کوردستان کراوەتەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، “زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، وەک ئاماژەمان پێدا موچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی رابردوودا زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدا
لە کەرکوک و خورماتوو زەنگی بایکۆت لێ درا
رەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەست بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە “.
تا ئێستا به‌هۆی دواكه‌وتنی سێ مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، بایكۆتی ده‌وامكردن و فه‌رمانبه‌ران له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌دا ده‌وام ئاساییه، هاوکات دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەستیپێکردووە.