شانەیەکی هەنگوین لە ئاکرێ. وێنه: 964+
نەخۆشیەک هۆکارە
مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌وه مێشهەنگەکانی سنوری ئاکرێ له باڵ كه‌وتوون و ناتوانن بفڕن.
لە سنوری قەزای ئاکرێ 570 مێشەوان هەن و رێژەی سندوقەکانی هەنگیش نزیکه‌ی 20 هەزار دانه‌یه.
شوقی ساڵح ئاکرەیی، خاوەنی به‌شێك له مێشهەنگەکان بە 964ی وت، نەخۆشییەکه زیانێکی زۆری بە هەنگەکان گەیاندووه، وتیشی “سێ جار دەرمانم پێداون تا هەندێک لە مێشهەنگەکانم رزگاریان بووه”.
باسی له‌وه‌شكرد، زیاتر لە 60 مێشهەنگ لە گوندی بامشمش به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له‌ناو چوونه.
لایخۆشییه‌وه، كاروان جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى وت، ساڵانه ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ناو مێشهه‌نگه‌كانى سنووره‌كه‌یان بڵاوده‌بێته‌وه.
وتیشی “نه‌خۆشییه‌كه ناوى – پنتكا- یه‌و به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه په‌یدا ده‌بێت، وا له مێشهەنگەکان ده‌كات كه نه‌توانن بفڕن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان ده‌رمان و پێداویستى چاره‌سه‌رى ده‌ده‌نه هه‌نگه‌وانه‌كان و ئاگادارى دۆخى ئه‌وانن.
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی کشتۆکاڵی ئاکرێ ساڵانە نزیکه‌ی 50 تۆن هەنگوین له سنووره‌كه‌یان بەرهەمده‌هێندرێت، بەڵام بەهۆی ئه‌م نەخۆشییه كه ئەمساڵ بڵاوتره له ساڵانى پێشتر، بەرهەمەکە کەم دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن