دیمه‌نى یه‌كێك له چالاكییه‌كانى زانكۆى گه‌رمیان... وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆ
هەندێک بەش چوار خوێندکاری بۆ هاتووە
ئه‌گه‌رى هه‌یه زانكۆى گه‌رمیان هه‌ندێك له به‌شه‌كانى دابخات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ندێك له به‌شه‌كانى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆى نه‌بوونى ژماره‌ى پێویستى خوێندكار، ئه‌گه‌رى داخستنیان هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمار ده‌ڵێت، جارێ بڕیاڕی داخستنیان نه‌دراوه.
به‌شه‌كانى جوگرافیا و مێژوو له كۆلێژى په‌روه‌رده و به‌شى زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش له كۆلێژى بنه‌ڕه‌تى و به‌شی ئینگلیزیش له خانه‌قین، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن خوێندكارى پێویستیان بۆ نه‌هاتووه.
د. یاسین ئاشور، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى تۆمارى گشتى له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان، به 964ـى وت، له ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رمیان بڕیارێك هه‌یه، كه هه‌ر به‌شێكى خوێندنى زانكۆكه له 14 خوێندكارى كه‌مترى هه‌بێت، ئه‌و به‌شه داده‌خرێت، بۆ ئه‌مساڵیش چه‌ند به‌شێك رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته بوونه‌ته‌وه.
وتیشی “جارێ بڕیاری داخستنى هیچ یه‌كێك له‌و به‌شانه نه‌دراوه، چونكه فۆرمێكمان بۆ خوێندكاران دابه‌شكردووه، چاوه‌ڕوانین بزانین ئایا ئه‌و رێژه‌یه‌ى پێویسته بۆ خوێندكاران ده‌بێت یان نا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆڕمه‌كان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شانه ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى 964 له‌به‌شی تۆمارى ئه‌و زانكۆیه‌ى وه‌رگرتووه، هه‌ندێك به‌شی خوێندن ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مى خوێندكاریان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بۆ هاتووه له‌وانه‌ش به‌شى جوگرافیا چوار خوێندكار و به‌شى مێژووش ته‌نیا شه‌ش خوێندكاریان بۆ هاتووه.