دیناری عێراقی - وێنە: 964
به‌رپرسێك له بانكی ناوه‌ندیی عێراق
“موچه‌ی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌بێت به دینار بێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گواستنەوەی دەرەکی لە بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی کردەوە کە دەبێت سەرجەم موچەی فەرمانبەران لە کەرتی حکومی و تایبەت بە دیناری عێراقی بێت، هەروەها وڵاتەکە وردە وردە هەنگاو دەنێت بۆ سنووردارکردنی مامەڵەکان بە دراوی نیشتمانی، جگە لە هه‌ندێك ریزپه‌ر “ئیستسنا” بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوشێوه‌كانیان.
محه‌مه‌د یونس یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بۆ یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وتی، “بڕیاری قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دۆلار شتێکی نوێ نییە، لە سەرەتای ئەمساڵدا سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم بەشەکان و کەرتی تایبەت و گشتیی پابەندکرد بە مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی، بەڵام ئیستسنایەک هەیە بۆ ئەو کۆمپانیا و بەشانەی کە گرێبەستیان به دۆلار هه‌یه، وەک کۆمپانیاکانی نەوت و ئەوانی هاوشێوه‌ی”.
وتیشی، “هەموو گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیا و فەرمانبەران، یان لە نێوان دەوڵەت و هاوڵاتیان و پێدانی موچە لە کەرتی تایبەت و گشتیدا، دەبێت بە دینار بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئەمڕۆ بۆ بانکەکان جەختیان لەوە کردووه‌ته‌وه، تاكه هێڵی سوور له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا مابێت ئه‌وه‌یه، ئەگەر هاوڵاتی پارە بە دۆلاری ئەمریکی له بانك دابنێت، ئەوا دەبێت پارەكه‌ی هه‌ر به دۆلار وەربگرێته‌وه.
“ئەمڕۆ بارودۆخەکە گۆڕاوە، ئێمە دەمانەوێت بانکی ناوەندی و بانکە عێراقییەکان لە گەمارۆ و بێبەشبوون و کێشەکان رزگار بکەین، بۆیە دەبێت پابەندی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان بین”، محه‌مه‌د یونس وای وت .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌ڵێت، “سەرم سوڕماوە لە وشەی (قەیران)، ئەمڕۆ عێراق لە ئاستێکی یەدەگی مێژووییدایە، کە لە 100 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت، ئێمە چوارەم گەورەترین یەدەگی زێڕی عەرەبیمان هەیە، ئێمە قەیرانمان نییە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە 90 دۆلارە، ئێمەش رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکەین.
له كۆتایی مانگی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته كارپێكراوه‌كانی ناوخۆی عێراق به دیناری عێراقی ده‌بن له بری دۆلار.