پارکی هەواری شاری سلێمانی نوێ دەکرێتەوە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

پارکی هەواری شار ئیشی لەسەرە و بەڕێوەبەری پارکەکە دەڵێت، تا بەهاری داهاتوو کارەکانیان تەواو دەکەن.

964 دەزانێت، تەوالێتەکان، سەوزاییەکانی پارکەکە، شەقام و شۆستەکان کاریان لەسەرە و سەرجەمیان نۆژەن دەکرێنەوە.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، گلەییەکی زۆر لەسەر توالێتەکانی پارکەکە هەبوون و چاک دەکرێن، دارەکانیش ئەوانەی پێویستیان بە بڕین بوو دەبڕێن و پێویست بە نەمامی نوێش بکات دەڕوێندرێت.

وتیشی، “چەند بووحەیرەیەک لەناو پارکەکە دروست دەکەین تا ئاویان تێدا کۆبێتەوە و سیمایەکی جوانتر بە پارک و گەشتیاران بدات”.

پاركی هەواری شار، لە سەر رووبەری 4400 دۆنم زەوی دروستكراوە. دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای شاری سلێمانی و زیاتر لە سێ هەزار جۆر نەمام و گوڵی تێدا روێندراوە.

فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە هەواری شار چوار رۆژ بەردەوام...

فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە هەواری شار چوار رۆژ بەردەوام دەبێت