عەبدولعەزیز حەرابی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یاریزانێکی سعودی وا دەڵێت
“ناكرێت یاری لە کاتی نوێژدا بێت “
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریزانێكی یانه‌ی تائیی سعودی به ناوی عه‌بدولعه‌زیز حه‌رابی داوای له لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی سعودیه كرد، چاو به كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خوله‌كه بخشێننه‌وه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و یارییانه‌ی ده‌كه‌ونه كاتی بانگه‌كانه‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌رابی ده‌ڵێت، ئێمه له وڵاتێكی موسڵمانین، به‌ڕاشكاوی كاتی نوێژه‌كان به لای ئێمه‌وه له هه‌موو شت گرنگتره، داوا ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكرێت و زه‌حمه‌ته ئێمه یاریی بكه‌ین و له‌ولاشه‌وه گوێمان له بانگ بێت.
له یاریی رابردووی نێوان ریاز و فه‌یحا له جامی شای سعودیه، ناوبژیوان یارییه‌كه‌ی راگرت، كاتێك بانگی نوێژی عیشای دا.