ئەمڕۆ تەم و مژی بەندەری فاو راوەماسی کەمکردەوە

964+

دیسکی عەرەبی – بەسڕە

ئەمڕۆ بەهۆی تەم و مژ و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، بەشێکی زۆر لە دەریاوان و راوچییەکانی بەندەری فاو لە باشووری بەسڕە ماسییان راو نەکرد.

محەمەد عەلی کە ماسیگرە لە بەندەری فاو بە 964+ی وت، ماسییەکانی بازاڕی نەقە زۆر کەمبوونەتەوە، ئەمڕۆ ماسیگرەکان تەنیا هەشت سەبەتە ماسییان هێنایە بازاڕەکە بۆ فرۆشتن.

هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی راوەماسی، سەرمای بەندەری فاو بوو، کەشناسی بەسرە دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ پلەی گەرمی گەیشتووەتە ١٢ پلەی سیلیزی.

ئاستی بینین لە شوێنەکانی راوەماسی لە کاتی تەم و مژدا سێ کیلۆمەتر بووە و ئاستی بینینی ئاسایی هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر بووە.

نرخی ماسییەکانی بازاڕی نەقە بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە بوو:

نویبی عێراقی مامناوەند ١٥ هەزار دینار

زوبەیدی ئێرانی نەرم ٢٠ هەزار دینار

خەشرەی عێراقی هەشت هەزار دینار

زەڵعەی ئێرانی ١٠ هەزار دینار

ئەلبەرتامی ئێرانی ١٩ هەزار دینار

رۆبیانی ئێرانی ١٦ هەزار دینار

بەندەری فاو کە دەکەوێتە ٩٠ کیلۆمەتری باشووری شاری بەسڕە و دەکەوێتە سەر کەنداو، ناوەندێکی گرنگی راوەماسییە لە عێراق.