خولەکە لە هەولێر کرا
ئەکاد پاڵەوانی بالەی کچانی عێراقە
964+
هێژا خەسرەو – هەولێر
یانهی ئهكاد نازناوی خولی بالهی كچانی عێراقی بهدهستهێنا، له یاریی كۆتاییدا له پاڵهوانی وهرزی رابردووی بردهوه.
یارییەکانی خولهكه سەرجەمیان لە هۆڵی یانەی ئەکاد عەنکاوە له ههولێر بەڕێوەچوون، لە یاریی کۆتاییشدا یانەی ئەکاد بەرامبەر یانەی سەنحاریبی خاوەن نازناوی وەرزی رابردوو یاریی کرد و یارییەکەشی بە ئاسانی و بە ئەنجامی 3-0 گێم لێبردەوە و نازناوی خولەکەی لێوەرگرتەوە.
پێش بەڕێوەچوونی ئەم یارییەش، کچانی ئافرۆدێت بەرامبەر کچانی تەقتەق یارییان کرد و یارییەکەیان بە 3-1 گێم لێبردەوە، بەمەش یانەی ئافرۆدێت پلەی سێیەمی وەرگرت و تەقتەقیش چوارەمی خولەکە بوو.
سەبارەت بە پاڵەوانبوونیان، ڤانێست بڕیار کچە یاریزانی یانەی ئەکاد عەنکاوە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئێمە لەم خولەدا بەهێزترین یانە بووین، زۆربەی یاریزانەکان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکەن، هاندەران و ئەزموونی یاریزانان، هۆکاری ئەوەبوون بە ئاسانی ببینە پاڵەوانی خولەکە، هەروەها لەم خولەدا خاڵی لاوازی هەموو یانەکانمان وەرگرت و کاری باشمان لەسەر کرد.
یانەی ئەکاد پێشتر نازناوی خولی بالەی کچانی عێراقی بەدەستهێناوە و ئەم نازناوەشی نازناوی حەوتەمی تیپەکە بوو لە مێژوویدا.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی