یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئێران. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
کۆلێراکەی هەرێم گەیشتە رۆژهەڵاتی کوردستان
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
یهکهم حاڵهتی کۆلێرا له شاری سهقزی رۆژههڵاتی کوردستان تومارکرا کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە.
پەروین خوسرەوپور، بەڕێوەبەری تەندروستی سەقز بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران (ئیرنا)ـی راگەیاند، لەدوای توشبوونی کەسێک بە کۆلێرا، رێکاری خۆپارێزی دژی پەتاکە دەگرنەبەر و داوا لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
بە وتەی خوسرەوپور، کەسە توشبووەکە پێشینەی سەردانی هەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.
“بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی دژ بە نەخۆشی کۆلێرا لە شاری سەقز، بەمەبەستی خۆپاراستن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نەخۆشییە، هاوشاریانی خۆشەویستی سەقز پێویستە رێنماییە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان بە گرنگ بزانن و پەیڕەویان بکەن”، بەڕێوەبەری تەندروستی سەقز وای وتووە.
تەندروستی سەقز داواش دەکات، “هاوڵاتیان گەشت بۆ ئەو ناوچانە نەکەن کە تێیاندا کۆلێرا بەربڵاوە”.
لە مانگی ئابەوە پەتای کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووتەوە، سەرەتا لە سلێمانی و دواتر گەرمیان، پاشان لە شارەکانی دیکەش بڵاوبووەوە و دەیان کەس توشبوون.