گۆشەیەکی پارکی شانەدەر2. وێنە:964+
هەشت پارکی گەورە لە هەولێر هەن
پاركی “شانەدەر دوو” لە هەولێر پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پاركی “شانەدەر دوو”، پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاترە و داواکراوە نۆژەنبکرێتەوە و نافورەکانی بەهۆی کێشەی کەمئاوی کاریان پێناکرێت.
رێبین ئەحمەد بەڕێوبەری ئەندازەی پاركەكان بە 964ی وت، “پارکەکە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە و چاکكردنەوەی غەتاسی نافورەکان هەیە، وە نوسراویشمان كردووە و دەرخستەشمان ئامادە كردووە، 420 ملیۆن دینار تێچووەکەیەتی، ئاراستەی وەزارەتی شارەوانیمان کردووە”.
بەوتەی بەڕێوبەری ئەندازەی پارکەکان بێت، ئەوان تا ئێستا هیچ گوژمەیەکیان بۆ خەرج نەکراوە، بەهۆی بەردەوامی گرفتی دارایی لە هەرێمی کوردستان، ئەوەشی وت، مۆزەخانەیەکی نوێ لەناو پارکەکە دروستدەکرێت و بەهۆیەوە توالێتەکانی داخراون.
پاركی شانەدەر دوو یەكێكە لە رابردوو یەکێک بوو لەو پاركانەی سەردانیەکی زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی کارپێنەکردنی نافورەکان زیاتر بە چۆڵی دەبیندرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەیەتی، لەشاری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، لەو ژمارەیە هەشتیان پارکی گەورەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا