لە تەلەڤزیۆن قسەی کردووە

ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌ر گولـله‌ درا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ناوی كازم سه‌یادی، شه‌وی رابردوو له‌ به‌غدا هێرشی كرایه‌سه‌ر و بریندار كرا.

كازم سه‌یادی له‌ ئیفاده‌ی خۆی بۆ پۆلیس ده‌ڵێت، كاتێك شه‌وی رابردوو دوای به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامی كه‌ڕاده‌ چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ری و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ردا كردووه‌ و به‌ شه‌ق و بۆكسیش لێیان داوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند فیشه‌كێكیان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ ناوه‌.

سه‌یادی، كه‌ شۆفێرێكیشی له‌گه‌ڵدا بووه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌ و له‌وێشه‌وه‌ ئیفاده‌ی بۆ پۆلیس داوه‌.

چیرۆکی ئەو ژنە نەعل وەشێنەی سەری پەرلەمانتارێکی خوارد

چیرۆکی ئەو ژنە نەعل وەشێنەی سەری پەرلەمانتارێکی خوارد