لە بازیان

لە پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل چوار کەس بریندارن

964+

پێشەوا محەمەد

لە نزیک بازیان چوار ئۆتۆمبێل پێکیان کێشا و چوار کەس بریندار بوون و یەکێکیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

رووداوەکە کەمێک بەرلەئێستا بووە لەناو دوڕیانی بازیان و 964 زانیوتی بەهۆی ئەو پێکداکێشانەوە سەر شەقامی نێوان بازیان چەمچەماڵ قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەر دروست بووە.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێکیان کێشاوە بریتی بوون لە تۆیۆتا کامری، تۆیۆتا پیکاب، نیسان ناڤارا و شۆفرلێت ئەڤیو.

964 لە هاتوچۆی بازیانەوە دەزانێت، لە یەک کاتدا لە هەردوو بەری دووڕیانەکە رووداوەکە روویداوە و لە بەرێکی شەقامەکە دوو ئۆتۆمبێل و لەبەرەکەی دیکەش دوو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە پێکیان کێشاوە.

ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندروستی بازیان بە 964ـی وت، “سێ ژن و پیاوێک بریندار بوون و یەکێکیان کە سەری عەزێتی بووە رەوانەی سلێمانی کراوە”.

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکە ب...

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکە بریندار بوون