بکوژەکە دەستگیر کرا
دوو کوڕی کەسایەتییەکی سلێمانی تەقەیان لێکرا و یەکێکیان کوژرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی دوو کەس کە کوڕەکانی وەستا حەسەنی کەبابچین، تەقەیان لێکراوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان بریندارە.
رووداوەکە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی بووە، کوڕێکی وەستا حەسەن بەناوی رۆژە حەسەن، کە تەمەنی 16 ساڵ بووە، فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بکوژەکە دەستگیر کراوە و هۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل.
ئەو مێرمنداڵەی کە كوژراوە، كوڕی کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی، وەستا حەسەنی كەبابچیە، كە ماوەی چەند هەفتەیەك لەمەوبەر و لە رێکەوتی 25.8.2023 لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتییەکەی دیکەش کوڕی هەمان کەسایەتی سلێمانیە و ناوی رۆستەم حەسەنە، تەمەنی 21 ساڵە و لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرێت.
964 دەزانێت رۆستەم حەسەن فیشەک بەر قاچی کەوتووە.