لە بەنزینخانەکانی هەرێم کام بەنزینی سوپەر بەردەستن؟

عێراق بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 95 بەرهەمدەهێنێت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە پاڵاوگەی کەربەلا توانیویانە بەنزیی سوپەری ئۆکتان 95 بەرهەمبهێنن.

پاڵاوگەی کەربەلا بەدووری 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە دووری سەنتەری شاری کەربەلا، لەساڵی 2014 دروستکراوە و تێچووەکەی شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن کۆمپانیای هۆندای کۆری دروستکراوە، توانای بەرهەمهێنانی بەنزینی عادی و موحەسەن و سووتەمەنی فڕۆکە و غازی هەیە.

جەنگی مەجید، وتەبێژی بەنزیخانە ئەهلییەکانی هەولێر بە 964ی وت، ئەو بەنزینە سوپەرەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەن، لە ئیمارات و ئێرانەوە دێن ئۆکتانیان لەسەرووی 95 دەبێت.

بەگوێرەی وتەی جەنگی مەجید، ئێستا لیتری بەنزینی سوپەر لەجۆری ئێران و ئیماراتی لیتری بەجوملە بە هەزار و 180 دینارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق هێشتا نرخی لیتری بەنزینی پاڵاوگەی کەربەلای بڵاونەکردووەتەوە.

هەموو جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی هەرزان دەبن

هەموو جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی هەرزان دەبن

عێراق ده‌یه‌وێت له‌ دابینكردنی سووته‌مه‌نیدا بگاته...

عێراق ده‌یه‌وێت له‌ دابینكردنی سووته‌مه‌نیدا بگاته‌ "خۆبژێوی"