كاره‌باى سلێمانی بۆ هاوبەشانی؛ قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەبات دەبڕین
+964
دیلان محەمەد جەزا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هۆشداریی بههاوبهشانى بازرگانى ده‌دات دەڵێ؛ ئه‌وانه‌ی له‌دوو ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزارن، له ١٠ رۆژدا قه‌رزه‌كانیان نهدهنەوە، كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى كاره‌باى سلێمانى بە +964 راگەیاند؛ به‌فه‌رمى ئاگادارى هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازیمان كردۆته‌وه له‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و قهرزانەی كاره‌با کە له‌سه‌ریانه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌وانه‌ی له‌دوو ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزارن له ماوه‌ی ١٠ رِۆژدا پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن، وتیشی “ئه‌گه‌ر لەم ماوه‌یه‌دا قه‌رزه‌كانیان نهدەنهوه، ئه‌وا كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت”.