ساغکردنەوە

ئەستێرەناسەکە چۆن پێشبینی ئاگری ئاهەنگەکەی موسڵی کرد؟

+964

ژووری هەواڵ

لەیلا عەبدوللـەتیف لە بەناوبانگترین پێشبینیزانە لوبنانییەکانە و دەوترێت پێشبینی رووداوەکەی حەمدانیەی موسڵی کردووە .
ئەم چەند رۆژە بە چڕی ڤیدیۆیەکی لەیلا عەبدوللـەتیف لە سۆشیال میدیای عەرەبی بڵاودەکرێتەوە، کە باس لەوە دەکات لە ئاهەنگێکدا شادی دەبێت بە شیوەن، هەمووان دەڵێن پێشبینی ئاگری هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانیەی کردووە.
تەنانەت هەندێ لە میدیا بەناوبانگە عەرەبییەکانیش هەمان زانیارییان بڵاوکردووەتەوە.
تیمی ساغکردنەوەی 964 لە ڤیدیۆکەی کۆڵییەوە و دەرکەوت ئەو پێشبینییە راست نییە لەبەر دوو هۆکار:
یەکەم: ڤیدیۆکە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 بڵاوکراوەتەوە و لەیلا ئەو پێشبینییە بۆ ساڵەکانی 2021 و 2022 دەکات، بەڵام رووداوەکەی حەمدانییە لە مانگی ئەیلولی 2023 روویدا.
دووەم: پێشبینیزانەکە دەڵێت ئاهەنگی کەسایەتییەکی دیارە -هونەری یان سیاسی- بەڵام نە بووک و نە زاوا کەسایەتییەکی دیار نەبوون.

کارمەندێکی هۆڵەکەی حەمدانیە: ویستمان خەڵک ببەینە دەرە...

کارمەندێکی هۆڵەکەی حەمدانیە: ویستمان خەڵک ببەینە دەرەوە بەڵام بە قسەیان نەدەکردین