60 داربڕ دەستگیرکراون

کەسێک لە سیتەک لەسەر داربڕین دەستگیرکرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە سیتەک کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە داری سروشتی بڕیبووەوە.

کەسەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023 لە گوندی کانی ساردی سەر بە سیتەک دەستگیر کراوە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، مەفرەزەکانیان لە کاتی بڕینەوەی دارەکاندا ئەو کەسەیان بینیوە و راستەوخۆ دەستگیریان کردووە.

وتیشی، “دەست بەسەر دارە بڕاوەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە”.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا ئەوە 60ـەمین کەسە ئەمساڵ بەهۆی داربڕینەوە دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی 309 کەسی دەستگیر کردووە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی 309 کەسی دەستگیر کردووە