بۆ سنووری پارێزگاکەیەتی
پارێزگاری سلێمانی داواکارییەکی لە دانیشتووان هەیە
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگاری سلێمانی داوا لە دانیشتووانی سنووری پارێزگاکەی دەکات لەگەڵ تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئەوانیش چاوکراوە بن و چێکی سێ شت لە ماڵەکانیان بکەنەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، داوا دەکات:
یەکەم: چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غازو شۆڤاژ و هەرجۆرە سوتەمەنی و وزەیەکی تر کە لە ماڵەکاندا بەکاریان دەهێنن، بکەن.
دووەم: چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکانتان بکەن.
سێیەم: چێکی دڵنیایی تەواو بۆ تانکی ئاو و بەهەدەرنەدانی ئاو لە ماڵەکانتاندا بکەن.
راگەیەندراوەکەی ناوبراو ئەوەشی تێدایە، “لە بوونی هەر کێشە و ناتەواوییەک لەم بوارانەی باسکران، لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندی بە فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە بکەن”.