رۆناڵدۆ و ژنە تازەکەی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئاخیری خێر بێت
رۆناڵدۆ راناوه‌ستێ و ژنی چواره‌می هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌ڕازیل، هێشتا هه‌ر خۆی پێ گه‌نجه و ئه‌وه‌تا بۆ جاری چواره‌م هاوسه‌رگیری كرد.
رۆناڵدۆ له دوورگه‌ی ئیبیزا له ئیسپانیا، سێشه‌ممه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سێلینا لوكس ئه‌نجام دا، كه خانمێكی به‌ڕازیلییه و نمایشكاری جلوبه‌رگه.
رۆناڵدۆ 14 ساڵ له ژنه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نییه و حه‌وت ساڵه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه.
رۆناڵدۆی دیارده، پێشتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میلین دۆمێنێگز كردبوو، كه له 1999 تا 2003 به‌یه‌كه‌وه بوون، كوڕێكیان هه‌یه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه.
میلینی هاوسه‌ری پێشووی، كه زۆر جوانه، دڵیشی زۆر باشه و دوێنێ پیرۆزبایی له رۆناڵدۆ و سێلین كردووه و دوعای خێری بۆ كردوون.
رۆناڵدۆ هه‌روه‌ها له 2005 له‌گه‌ڵ خانمێكی دیكه هاوسه‌رگیری كرد، به‌ڵام دوای ته‌نیا سێ مانگ جیابوونه‌وه، هه‌روه‌ها له 2008 تا 2012 ژنێكی دیكه‌شی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ویش جیابوونه‌وه، هه‌رچه‌نده دوو منداڵیشیان هه‌بوو.