کەریم بنزێما بە جلی عەرەبی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“كه‌ریم بنزێما ئیسلامییه”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
له فه‌ڕه‌نسا هێرش كرایه سه‌ر كه‌ریم بنزێمای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ و به‌وه تۆمه‌تبار كرا مه‌یلی به لای فیكری ئیسلامییه‌وه‌یه.
گۆردان باردێلا، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می كارین لۆبانی خانمه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی راسته‌ڕه‌وی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت، كه‌ریم بنزێما مه‌یلی به لای فیكری ئیسلامییه.
باردێلا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی BMF قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، بنزێما یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی تۆپی پێ له فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام پشتگیری ئیسلامییه‌كان ده‌كات.
دواین زانیاری لەبارەی هاتنی کەریم بنزێما بۆ هەولێر
ئه‌و قسانه‌ی باردێلا له دوای ئه‌وه دێت، بنزێما له رۆژی نیشتمانیی سعودیه، به جلی سعودییه‌كان و له ته‌ك ئاڵای ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بنزێما به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و به‌شێكی زۆری ئه‌و یاریزانه ناودارانه‌ی له سعودیه یاریی ده‌كه‌ن، هه‌مان كاریان كرد و بگره زیاتریش.
وێنه‌كه‌ی بنزێما سێ ملیۆن لایكی له ئینستاگرام هه‌بوو، باردێلاش ده‌ڵێت، به لای كه‌مه‌وه بنزێما له هه‌ڵوێستی خۆی جێگیره و شێوازی ژیانێكی موسڵمانانه‌ی ده‌وێت، بۆیه چووه بۆ سعودیه.
پێشتریش له فه‌ڕه‌نسا بنزێما به تیرۆریست ناوی هاتووه، ماوه‌یه‌كی زۆریش له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دووخرایه‌وه، كه ده‌گوترێت له‌به‌ر ئه‌وه بوو موسڵمانه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه بنزێما سكاڵای تۆمار كرد.