38 ساڵە ئەو مینانە لەوێن
له گوندێكی سه‌رسنگ 14 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وى له مین پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مین و ته‌قه‌مه‌نى دهۆك ده‌ڵێت، له گوندێكی سنوورى پارێزگاكه‌یان 14 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وییان له مین پاككردووه‌ته‌وه كه چاندنى ئه‌و مینانه بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زه‌ویه‌كه كه‌وتووه‌ته گوندى بەرێ کەڕ له ناحیه‌ى سه‌رسنگى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى دهۆك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 26.9.2023 كاره‌كانى پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌و زه‌وییه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه كۆتایی هات.
زه‌ویه‌كه‌ى ئه‌م گونده به ( بانیا دێرینتێ) ناسراوه‌و رووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له 14 هه‌زار مه‌تر دوجایه، له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینیشه‌وه به کۆدى IK10523 تۆمار كرابوو.
باس له‌وه‌شكراوه كه مینه‌كانى ئه‌م زه‌ویه له ساڵى 1985 له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق له‌و سنووره چێندرابوون.